سه‌رۆك بارزانی له‌ 21ـه‌مین ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەركە پیرۆزەكەتان و بە هەموو توانایەك پاڵپشتیتان دەكەم

جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی، بە بۆنەی 21ـه‌مین ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و تەواوی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگا له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەركە پیرۆزەكەیان دەخوازێت و جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بە هەموو توانایەك پاڵپشتیی ئه‌م ده‌زگا مرۆییه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی:

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest