ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: ١شەممە، تاوەکو،پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ.
شوێنی کار: هەولێر-نوسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ د. ع.، حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی.(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: مێ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٩/٠٨/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ١٣/٠٨/٢٠٢٦ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.
بهرپرسیاریهتییهكان:
- وەرگرتنی داواکارییەکانی تۆمارکردن بە مەبەستی تۆمارکردنیان بۆ شوێنی کارکردن لەگەڵ لایەنی بەشدار.
- نوێکردنەوەی داتای سودمەندان و تۆمارکراوە نوێیەکان بە بەردەوامی بە گوێرەی داواکاری.
- بەشداری کردنی چالاکییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکان و دابەشکردنەکانی تر بەسەر سودمەندان بە شێوەیەکی گشتی.
- وەرگێرانی بەلگەنامەکان بۆ زمانەکانی تر بە پێی پێویستی و بە گوێرەی داواکاری و لایەنی بەشدار لە پرۆژەکە.
- کارکردن لەسەر راپۆرتی ساڵانەی سودمەندان.
- هەرکار وئەرکێکی تر کە بەرپرسی راستەخۆی پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە دوو ساڵ.
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی( زۆر باش)
- جێگەی متمانە بێت و پاراستنی نهێنییەکانی داتا و زانیاری.
- ئاگایی ورد لە وردەکاری.
- خێرایی لە نوسین لەسەر کیبۆرد.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆرباش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە (سێ هەفتە )پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


