ناونیشانی کارکردن: کارمەندی دارایی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: ١شەممە، تاوەکو،پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو ٤:٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار: هەولێر- نوسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٣٠،٠٠٠ د. ع.، نۆ سەد و سی هەزار دیناری عێراقی.(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: هەردوو رەگەز.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٩/٠٨/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ١٣/٠٨/٢٠٢٦ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.
بهرپرسیاریهتیهكان:
- جێبەجێکردنی ڕێنمایی و بڕیارە دەرچووەکان لە بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی.
- بەدواداچوون و ئامادەکردن و ڕێکخستنی چەکی بانکی.
- پێداچوونەوە بە تەواوی مستەنەدەکانی ژمێریاری.
- بەدواداچوونی سەنەدی بەردەوام و تەسویەکردنیان.
- بەدواداچوونی دەرخستە و لیستی مووچەی کرێکاران.
- بەدواداچوونی ڕێکخستنی مستەنەدەی دارایی بۆ داخڵکردنی کەل و پەلی کۆگایی.
- بەدواداچوونی سەرجەم پڕۆسەکانی خەرج کردن و مستەنەداتی تایبەت بە خەرجی.
- بەدواداچوونی ڕێکخستنی مستەنەدەکانی دارایی بۆ پێدانی بڕی گرێبەست و پڕۆژەکان.
- بەدواداچوونی ئامادەکردنی پێویستییەکانی ئۆفیس لە کەل و پەلەکان بە گوێرەی ڕێکاری دابینکردنی دەرەکی.
- دڵنیابوونەوە لە پێداچوونەوە بە پسوولەی دابینکردن بۆ دڵنیایی و هاوتایی ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ تایبەتمەندی و بڕ و نرخی ئاماژە پێکراو لە داواکاری کڕین پێش ئاڕاستەکردنی بۆ کۆگاکان.
- هەرکار وئەرکێکی تر کە بەرپرسی راستەخۆی پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە کارگێڕی و ئابووری و بەشە داراییەکان.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە دوو ساڵ.
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی( زۆر باش).
- جێگەی متمانە بێت و پاراستنی نهێنییەکانی داتا و زانیاری.
- ئاگایی ورد لە وردەکاری.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆرباش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی لە ماوەی( سێ هەفتە) کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


