نۆیەمین فێستیڤاڵی وەرزشیی «ئازیزان»، تایبەت بە منداڵانی ئازیز، بە بەشداریی ژمارەیەک لە منداڵانی ئازیز كه لە نووسینگەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تۆمارکراون، لە هەولێر بەڕێوەچوو.
به ئاماده‌بوونی مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئالان حمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، د.زانا مەلا خالید به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دکتۆر سەفین یاسین سەرۆکی یانەی وەرزشیی هەولێر، پ.د. ئه‌حمه‌د کۆچەر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان له زانكۆی سه‌لاحه‌ین و ژماریه‌ك كه‌سایه‌تیی حكوومی و مه‌ده‌نی و وه‌رزشكاری دێرین و میدیا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، “نۆیه‌مین فێستیڤاڵی وەرزشیی ئازیزان” بە بەشداریی منداڵانی ئازیز، کاتژمێر 11:00ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی 10/8/2026، لە هۆڵی وەرزشیی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بەڕێوەچوو.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له وتارێكیدا له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە چوارچێوەی پڕۆژه‌ی ماڵی ئازیزان، خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر پێشكه‌ش كراون، له بواری چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکانی دەزگاش بۆ منداڵانی ئازیز، به پاڵپشتیی به‌خشه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌شی ئازیزان كراون، سه‌باره‌ت به چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئامانجی سەرەکی له‌و چالاكییانه، هاندانی منداڵان بۆ بەشداری لە چالاکییە وەرزشییەکان، پەرەپێدانی تواناکانیان و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هادان به پێكه‌وه‌ژیان و هاوكات دروستکردنی کەشێکی خۆش و پڕ لە پێشبڕکێی هاوڕێیانە بووه. هاوكات سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتیی به‌خشه‌رانی كوردستانی كرد كه هه‌میشه وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له پشت پڕۆژه و هاریكارییه مرۆییه‌كانی ده‌زگا بوون.
بەشداریی ئازیزانی تۆماركراو لە 8 نووسینگەی دەزگا
لە فێستیڤاڵەکە 80 منداڵ (لە هەردوو ڕەگەز) بەشدارییان کرد، کە لە نووسینه‌گانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرتاسەری کوردستان تۆمار كراون و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان هاتبوون، كە بریتی بوون لە: هەولێر، کەرکووک، هەڵەبجە، دهۆک، سلێمانی، گەرمیان، شنگال و مووسڵ.
پێشبڕکێیەکان بۆ هەردوو ڕەگەز، (کوڕان و کچان) بەڕێوەچوون و منداڵان لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان پێشبڕكێیان كرد.
لە کۆتایی پێشبڕکێی کوڕاندا، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو:
پلەی یەکەم: نووسینگەی سلێمانی
پلەی دووەم: نووسینگەی دهۆک
پلەی سێیەم: نووسینگەی شنگال
ئەنجامی پێشبڕکێی کچان بەمجۆرە بوو:
پلەی یەکەم: نووسینگەی هەولێر
پلەی دووەم: نووسینگەی هەڵەبجە
پلەی سێیەم: نووسینگەی سلێمانی
نمایشێکی تایبەتی جمناستیک
یەکێک لە بەشە سەرنجڕاکێشەکانی فێستیڤاڵەکە، نمایشی جمناستیک بوو کە لەلایەن تیپی کچانی (Brain Boost) پێشکەش کرا.
ئەم نمایشە لەلایەن ڕاهێنەر مامۆستا فێنک سەرپەرشتی کرا و كچانی تیپه‌كه به جوانی توانا و كارامه‌یی خۆیان نمایش كرد و جه‌ماوه‌ر و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرد.
پشتگیری و هاوکارییەکان
نۆیەمین فێستیڤاڵی وەرزشیی «ئازیزان» بە هاوکاری و پشتیوانیی ژمارەیەک لە کەسایەتی و دامەزراوە و کۆمپانیاکان بەڕێوەچوو، کە بریتین لە:
دکتۆر سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی وەرزشیی هەولێر
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمپانیای کاروانچی
UK Pizza
کۆمپانیای ژیلەمۆ
کۆمپانیای ئیرۆن بۆ جلوبەرگ
هەروەها فێستیڤاڵەکە بە پشتیوانیی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو، كه له دابینكردنی شوێن و هاوكاریی جۆراوجۆر ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو.
جێگای منداڵانی ئازیز لە چالاکییەکاندا
بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییە بۆ منداڵانی ئازیز، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی بەشداریی کۆمەڵایەتیی ئەم منداڵانە و دروستکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ ئەوەی تواناکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا پیشان بدەن.
نۆیەمین فێستیڤاڵی وەرزشیی «ئازیزان» بە پێشبڕکێ، نمایش و چالاکییە جۆراوجۆرە وەرزشییەکان، کەشێکی خۆش و پڕ لە وزەی ئەرێنی بۆ منداڵانی بەشداربوو دروست کرد و بوو بە بۆنەیەک بۆ کۆکردنەوەی منداڵانی ئازیز لە ناوچە جیاوازەکان لەژێر ناوی وەرزش، هاوڕێیەتی و هاوبەشی.
به سوپاسه‌وه به‌شێك له دامەزراوە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ئه‌م فێستیڤاڵە و گواستنەوەی وێنە و دەنگی ئەم بۆنەیە بۆ بینەران و خوێنەران ئاماده بوون.
ئا: سالار بابه‌شێخ















