پەرلەمانی ئەڵمانیا لە یادکردنەوەی 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی بەم دەزگایە بەخشی، وەک نیشانەی پێ‌زانین بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی لە بواری کار و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و هاوکارییەکانی بۆ کەسان و کۆمەڵگە زیاندیتوو و نیازمەندەکان.
مو‌سا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ميديايى كه له ڕێكه‌وتی 6/8/2026 له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای به‌خێرهاتنی سەردار یوکسەل، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا و پێڕاگه‌یاندنی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به به‌ڕێزیان كه “هه‌میشه وه‌ك برا و دۆستێكی دڵسۆز هاوكار و پشتیوانی كاره‌كانی ده‌زگا بووه”.
ئەو ڕێزلێنانەی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای به نیشانەیەک لە متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کار و شەفافییەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ژمار كرد، كه دەریدەخات هەوڵ و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی دەزگا لە سنووری ناوخۆ تێپەڕیون و جێگای پێ‌زانین و پشتگیرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سەردار یوکسەل، له یه‌كه‌م ڕۆژ كه بووه به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، هه‌وڵی داوه، فراكسیۆنێك دروست بكات له نێوان ئه‌ندامه كورده‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ڕۆڵیان له دۆزی كورد هه‌بووه.
لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەكات
له‌سه‌ر زاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ئاشكرای كرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا سەردانێکی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدات. ئه‌وه‌شی به سه‌ردانێكی زۆر گرنگ و بایه‌خدار هه‌ژمار كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له به‌شێكی دیكه‌ی ئاخافتنه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستاندا ماون و هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پرسی گرنگ له نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌و ژماره زۆره‌ی كوردانی ئێزدی كه له ئه‌ڵمانیا و له ناو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان، به جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. هاوكات سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد، كه له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ ده‌زگا بوون، هیواشی خواست، له نێوان ئه‌و شاندانه‌ی كه دێن و ئه‌و شاندانه‌ی كه له هه‌ڕێمه‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌و كێماسی و ئاسته‌نگانه‌ی ئێستا هه‌ن، بتوانن قسه‌ی باشتری له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر نزیك ببنه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڕزوومه‌ندانه‌ی ئێزدییانی ئاواره بۆ شوێن و زێدی خۆیان په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال
مو‌سا ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پرسی شنگال له لایه‌ن سەردار یوکسەل، هه‌میشه جێی بایه‌خ بووه و به‌رنامه‌ی هه‌یه له‌م سه‌ردانه‌ش سه‌ردانی لالشی پیرۆز بكات. باسی ئه‌وه‌شی كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڕزوومه‌ندانه ئێزدییانی ئاواره بۆ شوێن و زێدی خۆیان و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال، پشتیوانیی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆری له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ده‌بێت.
دواتر سەردار یوکسەل، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی لەوە دەربڕی كه توانیویه‌تی سڵاو و پەیامی سوپاس و خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بگەیەنێت، بەتایبەتی بۆ ئەو هەوڵ و خزمەتگوزارییە مرۆییە بەردەوامانەی جێبه‌جێی كردوون.
جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم خەڵاتە دەبێتە پاڵنەرێکی نوێ بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ درێژەپێدانی پەیامی مرۆیی و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسانی لێقەوماو و نیازمەند.
گوتیشی: “ئەم هەفتەیە هاتوومەتە کوردستان بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەم بە بۆنەی 21ەمین ساڵی دامەزراندنی. ئەم دەزگایە دەزگایەکی زۆر گرنگە، نەک تەنیا لێرە لە کوردستان، ئاواتەخواز و هیوادارم کە لەم کارە باشانەتان بەردەوام بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی بۆ یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکانە، کە هەمووان شایەدی ئەوەین کە چ کارەساتێکیان بەسەردا هات. گوتیشی: “زۆرێک لە ئێزدییەکان توانییان لە ژیان بمێننەوە، چونکە لێرە لە کوردستان پاراستن و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین کرا، لێرە پشتیوانیان لێ کرا و هەزاران پێشمەرگە گیانی خۆیان بۆ بەرگری لەو ئازادییە بەخشی.
هەرگیز لەبیرمان ناچێت کە ئێوە، حکومەت و پێشمەرگە، چیتان بۆ ئاواره‌كان کردووە
سەردار یوکسەل، زۆر به پێ‌زانین و سوپاسگوزارییه‌وه باسی هاوكارییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حکومەته هه‌رێم و پێشمەرگە و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌كان كرد‌و و گوتی: “هەرگیز لەبیرمان ناچێت کە ئێوە، حکومەت و پێشمەرگە، چیتان بۆ ئاواره‌كان کردووە”.
ئێمە وەک ئەڵمانیا لە پاڵ کورد و گەلی کورد دەوەستین و بەرگری لە ئازادیی کوردەکان دەکەین
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه هەرێمی کوردستان، بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران لەژێر فشارێکی گەورەدایە. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “هێرشە مووشەکییەکان، کە لێرە لە کوردستانیش ڕوو دەدەن، جێگای قبووڵ نین، بۆیه وەک ئەندامانی پەرلەمان، دەمانەوێت بڵێین: کوردەکان لێرە تەنیا نین.
ئێمە وەک ئەڵمانیا لە پاڵ کورد و گەلی کورد دەوەستین و بەرگری لە ئازادیی کوردەکان دەکەین. هەروەها خۆشحاڵم کە بڵێم لە کۆتایی ئەمساڵدا، جەنابی وەزیری ئەڵمانیا سەردانی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە دۆخی ئێرە ببینێت.
وه‌ك دواوته‌شی گوتی: “بۆ ئێمە، ئێوە هاوپەیمانێکی پێویست و متمانەپێکراون، بۆ کاری نیشتمانی و هەروەها نێودەوڵەتی. هیوادارم، بەتایبەتی لەم ساڵیادەیە، کە یاد لە دەربەدەربوونی ئێزدییەکان لە شنگال دەکەینەوە، خەڵک بتوانن بە ئاشتی و ئازادی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. تا ئەو کاتەی دەرفەتێکی گونجاو دێتەپێش، پێویستیان بە ژیانێکی شیاوی مرۆڤانە هەیە لێرە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی ئێوە”.
خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کاتێکدا دەدرێت کە دەزگا 21 ساڵە لە بواری خزمەتگوزاری و کاری مرۆیی بەردەوامە؛ ساڵانێک کە تێیدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە قەیران و بارودۆخە مرۆییە جیاوازەکاندا بووە و هەوڵی داوە بە پێشکەشکردنی هاوکاری و خزمەتگوزاری، پشتیوانی لە کەسان و کۆمەڵگە زیانبەرکەوتوو و نیازمەندەکان بکات.
بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەم خەڵاتە تەنیا ڕێزلێنانێک بۆ ڕابردوو نییە؛ بەڵکو پاڵپشتییەکی نوێیە بۆ بەردەوامبوون لە پەیامی مرۆیی و خزمەتکردن بەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری و پشتیوانی هەیە.
ئا: سالار بابه‌شێخ








