هەلی خۆبەخشی بۆ دەرچووانی دەروونناسی، دەروونناسی کلینیکی و پەروەردەی تایبەت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە دەرچووانی بەشەکانی  دەروونناسی و دەروونناسی کلینیکی و پەرەپێدانی تواناکانیان، هەلی خۆبەخشییەکی تایبەتی بۆ ١٥ کەس لە دەرچووانی ئەم بوارە ڕەخساندووە.

لە چوارچێوەی ئەم هەلە خۆبەخشییەدا، بەشداربووان دەرفەتی بەدەستهێنانی ئەزموونی کرداری و پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری پسپۆڕی خۆیان دەبێت. هەروەها یەکێک لە دەست کەوتەکانی ئەم هەلە، بەشداریکردن لە خولێکی تایبەتییە کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزا و پسپۆڕ لەم بوارەوە بۆ بەشداربووان پێشکەش دەکرێت.

دوای تەواوکردنی خولەکە، بەشداربووان دەرفەتیان بۆ دامەزراندن و کارکردن وەک کارمەند لە سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم دەڕەخسێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن:

  • پێویستە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵ بێت.
  • کاندیدانی قوتابی، سیڤییەکانیان شۆرت لیست ناکرێت.
  • کاندیدانی کارمەندی حکومی یان کادری حزبی بن، سیڤییەکانیان شۆرت لیست ناکرێت.
  • دەرچووی بەشەکانی دەروونناسی، دەروونناسی کلینیکی و پەروەردەی تایبەت بێت.

زانیارییەکانی هەلی خۆبەخشییەکە:

  • ژمارەی خۆبەخش: ١٥ کەس
  • شوێن: هەولێر – سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
  • ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٠٢/٠٩/٢٠٢٦
  • دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: ٠٧/٠٩/٢٠٢٦

تێبینی: بەشداریکردن لەم هەلە خۆبەخشییەدا بە مانای دڵنیابوون لە دامەزراندن نییە؛ هەلی دامەزراندن دوای هەڵسەنگاندن و بە پێی ئەنجام و پێوەرەکانی دامەزراندن دیاری دەکرێت.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەموو دەرچووانی بواری دەروونناسی و دەروونناسی کلینیکی و پەروەردەی تایبەت بانگهێشت دەکات کە لەو هەلە خۆبەخشییەدا بەشدار بن و هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی پیشەیی خۆیان بنێن

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest