- ناونیشان: کارمەندی بەشی هاوکارییەکان
- موچە: 1,050,000 دیناری عێراقی
- ڕێكه‌وتی ڕاگرتنی هه‌لی كار: 9/11/2019
- بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ : به‌رپرسی به‌شی هاوکارییەکان
- شوێنی كار: سەرۆکایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی – هەولێر
ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکان:
- ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به به‌ش و سێكته‌ره‌كان له كاتی پێویست.
- ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م داتا‌و زانیاری كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ش و تۆماركردنیان له داتابه‌یسی به‌ش.
- بەڕێوبردنی کارە کارگێڕییەکانی بەشی هاوکارییەکان.
- به‌رپرسیاره له ڕاست و دروستی فایلەکان و به ئه‌رشیڤكردنیان.
- ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ( هه‌فتانه، مانگانه و ساڵانه) و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسی به‌ش.
- هه‌ڵگرتن و پاراستنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ش به شێوازی ئه‌لیكتڕۆنی به شێوه‌ی هه‌فتانه.
- به‌شداری كردن له كار وچالاكیه‌كانی به‌ش.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارییەکی تر کە بەڕێوبەرەکەی بۆی دەستنیشان بکات.
تایبەتمەندییەکان:
- توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت (بە تایبەتی بە زمانی عەرەبی) هەبێت.
- شارەزایێکی باش لە بەرنامەکانی ئێکسڵ، ۆرد و ئاوتلووک و توانای ووردبینی خێرای داتاکانی هەبێت.
- پێشینە و ئەزموونی کارکردنی ١ تا ٢ ساڵی هەبێت لە چالاکییە مرۆیی و خۆبەخشییەکاندا، بەتایبەت لەگەڵ چینی ئافرەت و منداڵ.
- شارەزا و توانادار بێت لە شیکاری داتا‌کان و بەردەست کردنیان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت.
- لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرەکەی، ئامادەبێت لە چالاکییەکانی مەیدانیی بەش لە کاتی پێویست.
- بەدواداچوون بکات بۆ ئەو کارەی ڕۆژانە کە بەڕێوبەرەکەی پێی دەسپێرێت.
- ئامادە بێت لە ڕۆژانی پشوو کار بکات لە باری بەهاناوەچوونی خێرا.
- شارەزاییەکی باش لە زمانی کوردی و عەرەبی هەبێت.
- دەرچووی کۆلێژی زمان (بەشی زمانی عەرەبی )هەلی وەرگرتنی زیاترە.
خوێندکار و کارمەند لە هەر رێکخراو و ناوەندێکی دیکە بەربژێر ناکرێن بۆ ئەم پۆستە