فەڕەنسا هاوکاری پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

بەڕێز ئۆلیڤەر دوکوتینۆ کونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و ئامادەی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی زیاتری پەنابەران و ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە سوریا و لە هەرێمی کوردستاندا.

رێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٩ شاندێکی کۆنسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشوازیی لێکرا.

بەڕێز ئۆلیڤەر دوکۆتینۆ پاڵپشتی دەوڵەتی فەڕەنسای بۆ ئاوارە و پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند وڵاتەکەی دە ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان پێیان.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مرۆیی لە کوردستان و سوریادا تاوتوێ کرا و بەڕێز موسا ئەحمەد هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتی فەڕەنسای بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرزنرخاند.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە