بەڕێز ئاوات مستەفا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پڕۆگرامی ئاشتی و پێکەوەژیان لەگەڵ بەڕێز دکتۆر عەبدوڵا خاوەنی میدالیای ئیمپراتۆری شانشین OBE و سەرۆکی دەستەی ئونکس فاوندەیشن لە ویڵز و شاندی یاوەری پێکهێنا.
دکتۆر عەبدوڵا ستایشی ئەرک و کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و هەوڵ و تێکۆشانی دەزگای لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بەرز نرخاند و گوتی” لە ناوچەیەک کە جەنگ شوێنی ئاشتی گرتووەتەوە و هەڕەشە و خۆسەپاندن زاڵکراوە بەسەر ئیرادەی خەڵکدا کاری مرۆڤایەتی ئاسان نیە، بەڵام دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانیویەتی زیاتر لە سنوورەکانی دەسەڵاتی خۆی هەوڵیداوە نەهێڵێت هەڕەشە و خۆسەپاندن باڵا دەستتر بێت”. بەڕێزیان ئاماژەیان بە خزمەتی ئاوارەکان لە کوردستان و عێراق بەبێ جیاوازیی کرد وەکوو بەڵگەیەک بۆ کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
لەم کۆبوونەوە راوێژکارییەدا کاری هاوبەش لە بواری ئاشتی و میکانیزمی بەیەکەوە ژیان باس کراو و دوا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا کە سەردانی پەرلەمانی وێڵز بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتداران و کەسایەتییە ناسراوەکانی دەستەی راوێکاری و بۆردی پلاتفۆڕمی پێکەوەژیان لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی دەستەی ئونکس فاوندەیشن ئاماژەی بەوەدا کە نیازیان هەیە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەزموونی پێکەوەژیان و کارە خێرخوازییەکان لە کوردستاندا لە نزیکەوە ببینن.