- ناونیشان: راهێنەری منداڵانی ئۆتیزم
- ڕێكهوتی ڕاگرتنی ههلی كار: 5/3/2020
- بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ : بەڕێوەبەری پڕۆژە
- شوێنی كار: هەولێر
ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکان:
- سەرپەرشتی کردن و چاودێریکردنی منداڵانی ئۆتیزم بە شێویەکی زانستی.
- دانان و هەماهەنگی دانانی خشتەی چالاکی منداڵانی ئۆتیزم و گونجاندنیان لەگەڵ بوار و چالاکیەکانی ڕۆژانە.
- کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لە سەر منداڵانی تووشبوو وە چاودێری کردن و شیکردنەوەی ڕەوشیان و بەرەوپێشچوونیان.
- توانستێكی باشی هەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ تیمە جیاوازیەکانی ( پسپۆری و کارگێڕی ) لە کاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
- بەشداریکردن لە خولە فێرکارییەکانی تایبەت بە چؤنیەتی هەڵسوکەوت وڕەفتار و فێرکردنی منداڵانی ئۆتیزم.
- پێویستە لە ڕووی جەستەییەوە شیاو بێت بۆ ئەم کارە .
- پێویستە چاودێری ڕەوشی منداڵای ئۆتیزم بکات لە بابەتەکانی ( هەڵسوکەوت و ڕەوشتی و فێربوون و ئاخافتن و وەڵامدانەوە )
تایبەتمەندییەکان:
- توانای کارکردن و هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ تیمە جیاوازەکانی ( پسپۆڕی دەرونناسی و زمانەوانی وڕەفتار و پزیشكی نەخۆشیە دەروونیەکان …. هتد )
- لە ڕەگەزی مێینە بێت
- دەرچووی بەشەکانی دەرووناسی بێت
- هەبوونی ئەزموونی کار چانسی وەرگرتنی زیاتر دەکات
خوێندکار و کارمەند لە هەر رێکخراو و ناوەندێکی دیکە بەربژێر ناکرێن بۆ ئەم پۆستە