ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌كێك له پرۆژه فراوان و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داده‌نرێت، كه ئامانجێتی خزمه‌ت به منداڵانی بێ باوك (ئازیز) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا منداڵانی بێ باوك به‌پێی فۆرمێكی گشتگیر ناونووس ده‌كرێن كه سه‌رجه‌م رێنمایی و هۆكاره‌كانی خۆتۆماركردنی تێدا ده‌ستنیشانكراوه. خودی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ دووباره ده‌ستگرتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یه كه به‌هۆكارگه‌لێك باوكیان له‌ده‌ستداوه و كه‌لێنێكی گه‌وره له ژیانیان دروستبووه، بۆیه به دابینكردنی هاوكاری چوار مانگ جارێك یاخود ساڵێك جارێك هه‌وڵده‌درێت بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ژیانیان پڕ بكرێته‌وه تاكو درێژه به ژیانی ئاسایی خۆیان و ئه‌و خه‌ون و ئاره‌زووانه‌ی هه‌یانه له ئایینده‌دا به‌دی بێنن، بده‌ن. هاوكات له‌م پرۆژه‌یه‌دا منداڵی سوودمه‌ند تا ته‌مه‌نی ده‌گاته سه‌رووی هه‌ژده ساڵی هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ربێتو له پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بوو تا پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری هاوكاری ده‌كرێت.
بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدا؟
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساڵی (2009)ـه‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (مانگی سووری ئیمارات)ی به‌پێی گرێبه‌ستێكی هاوبه‌شی نێوانیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان كراوه، تاكۆتایی ساڵی 2017 تێكڕای (10722) منداڵی بێ باوك (ئازیز) له‌م پرۆژه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی كراون.
سپۆنسه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ راپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، ده‌زگای خێرخوازیی پشتی به سپۆنسه‌ره‌كانی (كه‌سایه‌تی و خێرخوازان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی كوردستان، مانگی سووری ئیماراتی، ده‌وڵه‌تی كوێت، شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه به‌ستووه.
له‌كوێ جێبه‌جێكراوه؟
پرۆژەی چاودێریی ئازیزان لە گشت پارێزگاكان و شار‌و شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا و پارێزگای بەغداد و بەرنامەش هەیە لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جێبەجێ بكرێت.
قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه
پرۆژەی مانگی سوری ئیماراتی (2016-2017) 10722ئازیز.
پرۆژەی كوردستان (4457) ئازیز.
پرۆژەی ده‌وڵه‌تی كوێت (4000) ئازیز.
پرۆژەی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی (1000) ئازیز.