رێکەوتی ١٩/١٢/٢٠١٨ کۆنفڕانسی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران بۆ دیالۆگ بە بەشداری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە جنێف بەڕێوەچوو و تیایدا بەڕێز ئاوات مستەفا باڵوێزی دەزگا لە جنێف وتارێکی پێشکەش کرد.
بەڕێز ئاوات مستەفا لە وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر هاوکاریکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی پەنابەران و ئاوارەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابین بکرێت. هەروەها باڵوێزی دەزگا داوای کرد کە رەوشی ژینگە بخرێتە پێشینەی پەرەپێدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری پارێزگاکان بکرێت بەمەبەستی خاوێن راگرتنی ژینگە. جێگای ئاماژەیە وتارەکەی دەزگا لە لەلایەن بەشداربووانی کۆنفڕانسەکەوە پێشوازیی لێکرا و بەڕێز مۆنیکا پاریت سەرۆکی ECHOی یەکیەتی ئەوروپا گوتی ئەم بابەتە دەبێتە پلانی بەرنامەی داهاتووی ئێمە لە عێراق.
بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە بەرانبەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە ئاوارە و پەنابەران تاکە پارێزگاری وڵاتی عێراق بوو لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدار بوو و بەڕێزیان بە گرنگییەوە باسی رۆڵی دەزگای کرد لە خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی لە سەرتاسەری عێراقدا.