ئەمڕۆ رێکەوتی ١٩/١٢/٢٠١٨ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی ئاوارەکان، بەڕێز هێیکۆ ماس وەزری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی کەمپەکانی حەسەنشامی کرد کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و EJCC و UNHCRەوە بەڕێوەدەبرێن.
لە میانی سەردانەکەی بەڕێز وەزیر بۆ کەمپەکانی حەسەنشام، لەلایەن ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازی لێکرا و بارودۆخی ئاوارەکان تاوتوێ کرا و سەرنج خرایە سەر دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناو کەمپەکان بەهۆی .خراپی بارودۆخی خەڵک لە ناو پارێزگای نەینەوا و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکان لە دوای شەڕی داعش.
جێگای ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە نزیکەوە لەگەڵ خێزانەکانی ناو کەمپەکە کۆبووەوە و دۆخی ژیانیانی هەڵسەنگاند.