پەیامی پیرۆزبایی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠١٩

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندان و خۆبەخشان و دۆست و پاڵپشتیکاران و رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان دەکات و ئومێد دەخوازێت ساڵی نوێ کۆتاییهێنەری سەرجەم ئەو نەهامەتی و مەینەتییانه‌بێت کە بە هۆکارگەلێکی جیاواز بەسەر چین و توێژەکانی ناوچەکە و جیهاندا هاتوون، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

 بەناوی خودای گەورە و مێهرەبان

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠١٩ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له‌ته‌واوی گه‌لانی جیهان و کوردستان هاوکات پیرۆزبایی تایبەت ئاڕاستەی کارمەندان و خۆبەخشان و ئەو کەسایەتی و خاوەن کۆمپانیا و رێکخراوە کۆمەکبەخشانە دەکات کە بە بەردەوامی لە ساڵانی رابردوودا هاوکار و هاوپیشەبوون بۆ کەمکردنەوە ئەو ئازار و ناسۆری و مه‌ینه‌تیانه‌ی بەسەر چین و توێژەکاندا هاتوون و پێكەوە توانیومانە باری سەخت و گرانی سەرشانی لێقەوماوان و ئاوارە و پەنابەران کەمتر بکەینەوە.

ئومێد دەکەین ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ خێڕوبەرەکەت بێت و ساڵی کۆتایهاتنی نائارامیه‌كان بێت، بە تایبەتی بۆ ئاوارە و پەنابەران کە چەندین ساڵە بەهۆی نالەباری رەوشی ئەمنی شار و وڵاتیان لە ئاوارەیدا لە هەرێمی کوردستاندا دەژین و رێگە خۆشكەربێت بۆ گەڕانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران بۆ زێدی باب و باپیرانیان و دووبارە بتوانن دەست بە ژیانێکی نوێ بکەنەوە.

دووبارە هاتنی ساڵی نوێ پیرۆزبێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest