ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و خێرخوازانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری چاودێریی ئازیزان، پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی مانگانه به‌سه‌ر منداڵانی بێ باوك له‌قۆناغی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ته به‌و منداڵانه‌ی كه له پرۆژه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سێكته‌ره‌دا سوودمه‌ندنین. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌دا خۆی له دابینكردنی هاوكاری ماددی مانگانه بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیزان) ده‌بینێته‌وه، له‌ئێستادا مانگانه بۆ هه‌ر منداڵێك بڕی (50$) په‌نجا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی به‌رده‌وامی منداڵانی بێباوك (ئازیزان) و هاندانیان بۆ باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانی ژیانیان و به‌رده‌وامبوونیان له پرۆسه‌ی خوێندن و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و پیشه‌ییه‌كان بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیزان) له‌پێناو باشتركردنی ژیانی كه‌سییان و سه‌ركه‌وتنیان له قۆناغه‌كانی ژیان و به‌خته‌وه‌ری بۆ خانه‌واده‌كه‌یان.
ئه‌م پرۆژه‌یه له (1/1/2018 تاكو 31/12/2018) ئه‌نجامدراوه و تیایدا 4457 منداڵی ئازیز سودمەند بوون کە هەر ئازیزێک بڕی 250$ ئەمریکی وەرگرت.