سێكته‌ری ته‌ندروستی یه‌كێكی تره له‌و سێكته‌رانه‌ی كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بایه‌خی ئێجگار زۆری پێداوه، به‌تایبه‌تی له كه‌مپی ئاواره‌كاندا ئه‌م گرنگی پێدانه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی له هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوێته‌وه به‌ئه‌نجامگه‌یه‌نرا، له‌م پرۆژه‌یه‌دا رۆژانه چاره‌سه‌رو پشكنین بۆ نه‌خۆشان ئه‌نجام ده‌درێت و هاوكاری ته‌ندروستی ده‌كرێن.
له‌ساڵی (2018) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو بنكه‌ی ته‌ندروستی خازر و حه‌سه‌ن شام توانیویه‌تی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ (19939) كه‌س و برینپێچی بۆ (5893) كه‌س و راوێژكاری پزیشكی بۆ 36837) كه‌س ئه‌نجام بده‌ن و له‌رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/12/2018) كاری كردووه‌و بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ردوو بنكه ته‌ندروستییه‌كه بریتی بووه له (20.750.00$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.