دوو بارهەڵگر پێداویستی پزیشكی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەكی بەردەوام بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراو و وڵاتانی كۆمەكبەخش هاوكاری خۆراكی و ناخۆراكی و تەندروستی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە، رێككەوتی 30/6/2021 كاروانێكی دیكەی دوو بارهەڵگر كە پێكهاتبوو لە 12 تۆن كەلوپەلی پزیشكی بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی MAINی نەرویجی لەڕێگەی پیشخاپورەوە گەیاندە رۆژئاوای كوردستان و نزیكەی 15 هەزار كەس لە هاوكارییەكە سوودمەند دەبن و راستەوخۆ رادەستی رێكخراوی GRMی ئەمەریكی كرا بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر بنكە و نەخۆشخانە تەندروستییەكانی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest