شەوی 4-5/6/2021 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی Khalsa aid و ژمارەیەك رێكخراوی دیكە، ژەمە خۆراكی گەرم و پێداویستی منداڵ و ئافرەتان و پێداویستی جۆراوجۆری خێرایان بۆ خێزانە زیانلێكەوتووەكانی كەمپی شاریا دابینكرد كە بەهۆی ئاگر كەوتنەوەوە خێوەتەكانیان سووتان.
شایانی باسە،
رۆژی هەینی رێككەوتی 4/6/2021 بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە، نزیكەی 400 خێوەتی
ئاوارەكان لە كەمپی شاریا سووتان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بانگەوازێكی بەپەلەی
لەپێناو هاوكاریكردنی ئاوارە زیان لێكەوتووەكان بۆ رێكخراوە جیهانی و
كۆمەكبەخشەكان نارد.