رێككەوتی 4/6/2021 پاش رووداوی ئاگركەوتنەوە كە بەهۆیەوە نزیكەی 400 خێوەتی ئاوارەكانی كەمپی شاریا سووتا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەولێر، 250 خێوەت و 5 هەزار بەتانی و پێداویستی منداڵان و پێداویستی خۆراكی و پاككەرەوە گەیەنرایە كەمپی شاریا و لەلایەن تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر خێزانە زیان لێكەوتووەكانی كەمپەكەدا دابەش دەكرێت. هاوكات رێككەوتی 6/6/2021 تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی شاریا هەڵدەستن بە دابینكردن و دانانی خێوەتەكان بەشێوەیەكی كاتیی بۆ ئەو خێزانانەی خێوەتەكانیان سووتان.