دەزگای خێرخوای بارزانی وەک هەمیشە لە درێژەی چالاکیەکانی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی (22/5/2021) هەستا بە دابەشکردنی (45) فێنککەرەوە بۆ قوتابخانەکانی سنوری قەزای خەبات، لەم چاڵاکیەدا کۆمەڵێک قوتابخانەی سەر بە پەروەردەی قەزای خەبات تێیدا سودمەند بوون کە ژمارەیان (18) قوتابخانە و هۆڵی ئەزموونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات بوو.
بە هاوکاری بەڕێوەبەری کۆگای پەروەردەی خەبات کە لیستێک لەلایەن بەڕێزیانەوە ئامادە کرابوو بە پێی پێویستی قوتابخانەکان، هەر قوتابخانەیەک (3) دانە فێنککەرەوەی بۆ دابین کرا لەناو سنوری قەزاکە و هەریەک لە ناوچەی (تۆبزاوە: 6 دانە)، (کەورگۆسک 3 دانە)، (سێبیران: 5 دانە)، (گوندی قەرەیتاغ هەرکی: 1 دانە)، (گوندی سەردەشت خەباتی: 1 دانە)، (ڕەشوان یوسفی: 3 دانە)، (کانی قڕژاڵە/ قوتابخانەی پێرس: 1دانە – قوتابخانەی ژیلە: 1 دانە).