رێككەوتی 5/7/2021 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی (د.سامان بەرنجی) و (د.دلۆڤان محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیداری نێوانیاندا تیشك خرایە سەر بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا (كۆڤید19) و ئەو رێوشوێنانەی كە پێویستن بۆ خۆپارێزی. هاوكات لەدیدارەكەدا باس لە هەماهەنگی زیاتری نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كەرتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا لەپێناو خزمەتكردنی چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و ئاوارەو پەنابەران.
لەكۆتایی دیدارەكەدا باس لەچەند پرۆژەیەكی تەندروستی كرا كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا پێكەوە بەهاوبەشی لەهەرێمی كوردستان و كۆمەڵگای ئاوارە و پەنابەران جێبەجێ دەكرێن.