هەولێر.. راگەیاندنی پرۆژەی گۆشتی قوربان

موسا ئەحمەد: لەپرۆژەی جەژنی قورباندا6350 خێزانی ئاوارە و پەنابەر و كەمدەرامەتی ناوخۆ سوودمەند دەبن
بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهیری قونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات: لە ئاییندەیەكی نزیكدا پرۆژەی گەورەتر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێبەجێ دەكەین

رێككەوتی 14/7/2021 لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە ئامادەبوونی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهیری كونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان، تیشك خرایە سەر پرۆژەی گۆشتی قوربان كە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژانی جەژندا ئەنجامی دەدات.
لەوتەیەكیدا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوپاس و ستایشی دەوڵەتی ئیمارات كرد كە بەردەوام پاڵپشت و پشتگیری لە پرۆژە خێرخوازیی و مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن، هەروەها لە پرۆژی چاودێریی ئازیزان لەساڵی 2009ەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات و مانگی سووری ئیماراتی تاكو ئێستا بەردەوامە، لەگەڵ ئەمەشدا لەچەندین پرۆژەی دیكەدا بۆ ئاوارە و پەنابەران لەنێو كەمپەكاندا رۆڵی گەورەو كاریگەریان گێڕاوە لە خزمەتكردنی چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان و ئاوارە و پەنابەر.
لەبارەی پرۆژەی گۆشتی قوربان كە لەرۆژانی جەژندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات و مانگی سووری ئیماراتی بەڕێوە دەچێت، موسا ئەحمەد رایگەیاند: لەم پرۆژەیەدا لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی 6350 خێزانی ئاوارە و پەنابەر و خەڵكی خۆجێی سوودمەند دەبن و پێكەوە لە كەشێكی ئارامدا جەژن بەڕێ دەكەین.
دواتر بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهیری قونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و راگەیاند: سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بەشێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و هەماهەنگی بەهێز لەنێوانماندا هەیە لەپێناو خزمەتكردنی چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و هەروەها بۆ ئاوارە و پەنابەران.
هەروەها رایگەیاند: لەم پرۆژەیەدا هەوڵمانداوە ئاوڕێكی جدی لەدۆخی ئاوارە و پەنابەر لەنێو كەمپەكاندا بۆ جەژنی قوربان بدەینەوەو پێكەوە جەژنێكی ئارام و پڕ لە ئاسایش و خۆشی بەڕێ بكەین. لێرەدا تەئكید دەكەینەوە كە پەیوەندییەكی بەهێز و باشمان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دا هەیە و پشت بەخوا لە ئاییندەیەكی نزیكدا پرۆژەی گەورەترمان بەهاوبەشی دەبێت بۆ خزمەتكردنی ئەوانەی پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە.

c02659cc-015b-4f31-acf4-7eea652c680b
e0498818-5fee-4801-8088-3e7f11c4a9cc
previous arrow
next arrow
Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest