رێككەوتی 13/7/2021 بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریكردن لە تووشبوونی دانیشتوانی كەمپەكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، بنكەی كوتانی ڤاكسین لە كەمپی دۆمێز1 لە سنووری پارێزگای دهۆك كرایەوە.
لەڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ستاف و بەڕێوەبەری كەمپی دۆمێزی1ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك و نوێنەری رێكخراوەكانی WHO و UNHCR و UNICEFبنكەی پێدانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا لە كەمپی دۆمێز1 كرایەوە و دەست بە لێدانی دانیشتوانی نێو كەمپەكە كرا.