رێككەوتی 11/7/2021 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییەكی گەرمی لە بەڕێزان فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری هەولێر و ئازاد لەشكری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر كرد.
لەدیدارێكی نێوانیاندا باس لە كارو چالاكییە خێرخوازیی و مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵكی لێقەوماو و ئاوارە و پەنابەر و ناوچەكانی دیكەی عێراق كرا و هاوكات تیشك خرایە سەر هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا لەپێناو ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی هونەری و رۆشنبیری لە كوردستان.
