بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پیرۆزباییكردنی جەژن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری كەسایەتیەكی خێرخواز نیوەڕۆخوانێكی بۆ خانەی بەساڵاچوونی نور لەشاری هەولێر رێكخست.
رێككەوتی 18/7/2021 لە بەردەوامی پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو ئاوڕلێدانەوەو دڵخۆشكردنی چین و توێژە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، لە پرۆژەیەكدا بەهاوكاری كەسایەتی خێرخواز ئەندازیار (ئیحسان زەنگەنە) نیوەڕۆخوانێكی بەكۆمەڵ بۆ زیاتر لە 85 بەساڵاچووی خانەی بەساڵاچووانی هەولێر رێكخرا.