150 هەزار ماسك بەسەر قوتابخانەكاندا دابەش دەكرێت

لەمیانی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو خۆپارێزی لە تووشبوونی قوتابیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە شاری هەولێر، پرۆژەی دابەشكردنی 150 هەزار ماسكی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێت.

رێككەوتی 25/7/2021 بەبۆنەی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو خۆپاراستنی قوتابیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەڵمەتی دابەشكردنی (150) هەزار ماسك دەست پێكردو لەكاتژمێر 7ی بەیانی لە قوتابخانەی دواناوەندی جمهوری كوڕان و دواناوەندی چیمەنی كچان دەست بە دابەشكردنی ماسك بەسەر قوتابیاندا كرا و پرۆسەكە تا كۆتایی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبێت.

 
 
mask education
Face Mask Distribution project
orphan
Face Mask Distribution project
Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest