په‌رله‌مانی كوردستان رێزلێنانی تایبه‌ت به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌به‌خشێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆژه خێرخوازیی و مرۆییانه‌ی بۆ خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت ئه‌نجامی داوه.
رێككه‌وتی 5/12/2021 له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز (هێمن هه‌ورامی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه پێشوازی كرا له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رێكخراو، له‌نێویاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شداربوو، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌ساڵانی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێشكه‌شی چینی خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌تی كردووه، له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه رێزلێنان پێشكه‌ش به به‌ڕێز (ئیبراهیم سه‌مین) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرا.

