رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ رێكخراوی ئه‌غسان الكرمه‌ كرا

به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشكه‌شی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و منداڵانیان كردووه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ستایشی كاره‌كانیاندا رێزلێنانی تایبه‌تی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌غسان ئه‌لكرمه‌ ده‌كات.
رێككه‌وتی 1/12/2021 به‌ڕێز (موسا ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی له‌ سەرۆکی رێكخراوی (Vine Branches)   ئه‌غسان ئه‌لكرمه‌ و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌نێو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنێتی زیاتركردنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان بۆیان به‌تایبه‌تی له‌ وه‌رزی زستاندا، كه‌ پێویستیه‌كی زۆریان به‌ پێداویستی هه‌یه‌ و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی زیاتریان ده‌وێ. هاوكات له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌خشش و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌نجامیانداوه‌و كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنیان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ رێزلێنانی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ شاندی میوان كرا.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

نوێترینەکان