دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پاڵپشتییەكانی بۆ كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستاندا، لە پرۆژەیەكدا ئەركی هاوكاریكردنی كارگێڕی سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشك دەگرێتە ئەستۆ.
رێككەوتی 5/1/2022 لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان و كارئاسانی و پاڵپشتی بەردەوام بۆ كەرتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەركی هاوكاریكردنی كارگێڕی سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بە تیشك دەگرێتە ئەستۆ. لەو چوارچێوەیەدا لە سەنتەری ئاوات، بە ئامادەبوونی (د.دلۆڤان محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (كارزان نوری) ئەندامی دەستەی كارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی واژوو لەسەر گرێبەستی هاوكاریكردنی سەنتەرەكە كرا كە بۆ ماوەی ساڵێك لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەوە پاڵپشتی دارایی لەڕووی كارگێڕییەوە دەكرێت.
شایانی باسە، ئەم سەنتەر كار لەسەر چارەسەركردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دەكات لەڕێگەی تیشكەوە، كە ساڵانە ژمارەیەك لە تووشبووان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەم سەنتەرە دەكەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »