دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆیی زانكۆی سۆران ژەمە خۆراكی گەرم دابین دەكات.
رێككەوتی 28/1/2022 لەچوارچێوەی سێكتەری ئاسایشی خۆراك و بەهاناوەچوونی خێرا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە پرۆژەیەكدا بەبۆنەی دەستپێكی تاقیكردنەوەكانەوە، هەستان بە دروستكردنی ژەمەخۆراكی گەرم و دابەشكردنی بەسەر 1500 قوتابی بەشەناوخۆیی زانكۆی سۆران كە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و تیایدا 32 بەشە ناوخۆیی هاوكاریكران.


