دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 3 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دابین دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مەینی نەرویژی، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەشی تەندروستیدا، دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 3 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دابین دەكەن.
رێككەوتی 31/1/2022 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مەینی نەرویژی، بەپێی گرێبەستێكی هاوبەشی هەردوولا، پرۆژەی دابینكردنی هاوكاری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكەن و پێكەوە كار بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە كەموكورتییەكانی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە نەخۆشخانەكان دەكەن. لەو چوارچێوەیەدا 5800 جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی سۆران و 6600 جۆری دیكە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و 1900 جۆری دیكەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارۆچكەی چەمچەماڵ دابین دەكرێت. كە گوژمەی خەمڵێنراوی ئەم هاوكارییانە زیاتر لە (260 هەزار دۆلاری ئەمەریكی) دەبێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest