19 ئافرەت و پیاو لە خولێكی كارەبایی بەشدار دەبن

لەچوارچێوەی پرۆژەی تووڵ سێرڤس كە رێكخراوی شنەبای ئاشتی ئەمەریكی بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپەكاندا جێبەجێی دەكات، مانگانە خولی بەكارهێنان و خۆپاراستن لە ئامێرە كارەباییەكان دەكاتەوە.
رێككەوتی 8/3/2022 لە كەمپەكانی قوشتەپە و باسرمە لەچوارچێوەی پرۆژەی تووڵ سێرڤس كە رێكخراوی شنەبای ئاشتی ئەمەریكی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێبەجێی دەكەن، لەبەردەوامی ئەو پرۆژەیەدا لە هەردوو كەمپەكەدا خولێكی راهێنانی یەك رۆژەی لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامرازەكانی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی خۆپاراستن لەكاتی بەكارهێنانی ئامرازەكان كردەوە، كە تیایدا 8 پیا و 11 ئافرەت بەشدارییان كرد و لەكۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداریكردنیان پێشكەش دەكرێت و دەتوانن لەناو كەمپەكاندا بەشێوەی زانستی ئەو ئامرازە كارەباییانە بەكاربهێنن بۆ خزمەتكردنی خۆیان و دەوروبەریان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest