یاداشتی لێكتێگەیشتن لە گەڵ زانكۆی سەلاحەدین واژووكرا

شاندێكی زانكۆی سەلاحەدین بە سەرۆكایەتی سەرۆكی زانكۆ سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەكەن.
لە رێكەوتی 7/4/2022 سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بەرێز دكتۆر كامەران یونس بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی سەرۆكایەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد، ولەلایەن سەرۆكی دەزگا پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.
دوای بەخێر هاتن، گفتوگۆ كرا لە سەر رۆلی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە روداوە سروشتیەكان وبەرەنگاربونەوەی كارەساتە سروشتیەكان، هەروەها بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، ولە لایەن خۆیەوە بەرێز سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین كارەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرز نرخاند بەتایبەتی لە رووی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا و هاوكاریكردنی قوتابیان.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان زانكۆی سەلاحەدین و دەزگای خێرخوزای بارزانی واژوو كرا، و بە پێی ئەم یاداشتە توێژینەوەی هاوبەش و كۆرو سیمیناری تایبەت بە لایەنی مرۆیی و زانستی ئەنجام دەدرێت لە نێوان دەزگای خێرخوزای بارزانی و زانكۆی سەلاحەدین وسەنتەری توێژینەوەی تایبەت بە زانكۆی سەلاحەدین.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest