لە مەراسیمێكی تایبەت رێكەوتی 8/6/2022 بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەرێزان نوێنەری سەرۆكی حكومەتی كوردستان وپارێزگاری هەولێر وقونسولی گشتی دەولەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، وبەرێز بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان وسەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وسەرۆكی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و دكتۆر بەشیر حەداد وچەندین بەرپرسی حكومی وئیداری، مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان راگەیەنرا.

سەرەتا بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر كامەران یونس محمد ئەمین وتارێكی پێشكەش كرد، وبەخێرهاتنی میوانانی كرد ودواتر باسی لە گرینگی ئەم پرۆژەیە كرد و خۆشحالی خۆیانی دەربری، وگوتی: ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی كۆمەلەی بەهاناوەچونی كوەیتی وبەسەرپەرشتیاری دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرێوەدەچێت، وئەم بالەخانەیە یەكەم بالەخانەیە كە بۆ زانكۆی سەلاحەدین دروست دەكرێت. بەرێزیان ئاماژەیان دا بە گرینگی هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكان، ودروست كردنی ئەم كۆلێژە یەكێك بوو لە پێویستیەكان چونكە باڵەخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان لە شوێنك بوو كە زەحمەتیەكی زۆری بۆ قوتابیان ومامۆستایان دروست كردبوو.

دواتر بەرێز پارێزگاری هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد ودوای بەخێرهاتنی میوانان خۆشحالی خۆی دەربری لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان، وبەرێزیان سوپاسی قونسولی گشتی كوەیتی ودەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد بەرامبەر بە پێشكەشكردنی ئەم پرۆژەیە. وبەرێزیان گوتیان: كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان ناوەندێكی گرینگ وسەرچاوەیەكی ئەكادیمیە كە چەندین مامۆستایانی ئاینی بتوانن لەم كۆلێژە دەربچن ولە سەر مینبەركانەوە پەیامی میانرەوی و خۆشەویستی ئاینی بلاوبكەنەوە و ئەم كۆلێژە رۆلێكی گرینگی هەیە لە گەیاندنی ئەم پەیامە مرۆییە.

دواتر بەرێز قونسولی گشتی دەولەتی كوەیت بەرێز دكتۆر عومەر ئەلكەندەری وتارێكی پێشكەش كرد وگوتی: كاتێك كە بەردی بناغەی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دادەنێین لە هەولێر هیوامان وایە بەرهەمەكەی ببینین لە چوارچێوەی میانرەوی وناوەراستی ئەمەشیان ئەو رێبازەیە كە دەولەتی كوەیت جەختی لەسەر دەكاتەوە ئێستا وپێشتریش پابەندی بووە، لە رۆشنایی ئەو بەربەستانەی كە كۆمەڵگەی ئیسلامی دوچاری بۆتەوە لە لایەن ئەو رێبازانەی كە دەیانەوێت ئەم رەفتارانە بخەنە پال ئیسلام كە پەیوەستن بە توندرەوی وتوندوتیژی وترسان وكەچی ئەمانە هیچ پەیوەندیەكیان بە ئیسلامەوە نیە، بە هەموو چەشنێك رەت كرایتەوە، ئەم هۆكارانەش هاندەر بوە بۆ دروست كردنی ئەم باڵەخانەیە.

لەم مەراسیمەدا بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد وگوتی: دەمەوێت ئەو شایەدیە بدەم كە دەولەتی كوەیت و قونسولی كوەیت وهەموو ئەو رێكخراوە خێرخوازیانەی كوەیت بەدەر لەم كارە خێرخوازیە گەورەیەی كە نەك هەر لە ولاتانی ئیسلامی بەلكو لە هەموو جیهان ئەنجامی دەدەن، كارێكیان لە كوردستان كردوە كە بەدەرە لە كارە ئینسانیەكە بەلكو كارێكی برایانە بوە هەر برا چاوەروان دەكات بەم شێوەیە پشتیوان لە برا بكرێت. بەداخەوە لەماوەی رابردودا كۆمەلێك كارەساتمان هاتە پێش لە هەموو ئەو بابەتانە مانگی سوری كوەیتی وفریاكەوتنی كوەیتی ورێكخراوەكانی تری كوەیت بە پشتیوانی قونسولی دەولەتی كوەیتی لە هەموو ئەم بابەتانە هاوشانی ئێمە وەكو بابەتی خۆراكی، هاوكاری ئاوارە وپەنابەران ومندالان هەموو كارەكانی تر وەكوو برایەك لەگەلمان بوون وپشتیوانیان كردین.
لە كۆتایی مەراسیمەكە بەردی بناغەی زانستە ئیسلامیەكان دانرا لە لایەن بەرێز نوێنەری سەرۆكی حكومەت وقونسولی گشتی كوەیت وپارێزگاری هەولێر و سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی







