بهڕێوبهرايهتيى گشتيى پهروهردهى هەولێر له كۆنگرەیەكی راگەیاندن بە ئامادە بوونی بەڕێزان ئیبراهیم شێخ اللە قایمقامی شەقڵاوە و سەعید شێخ رەقیب یاریدەدەری بەرێوبەری پەروەردەی گشتیی هەولێر، کاروان کەریم خان بەڕێوبەری ناحییەی هەریر و بەڕێوبەری پەروەردەکان و بەڕێوبەری قوتابخانەکان و نوێنەری دهزگاى خێرخوازيى بارزانى لە رۆژى سێ شهممه رێككەوتی 20/9/2022 لە ناو بینای قوتابخانەی گولەک لە گوندی گولەک سەر بە ناحیەی هەریر كۆتايى هات.
سهرهتاى رێوڕهسمهكه به وتهكانى پێشكەشكاری رێوڕەسمەكە بەڕێز محەمەد فەرهاد کارمەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی دهزگاى خێرخوازيى بارزانى دەستی پێ كرد و دواتر هەر یەك لە بەڕێزان ئیبراهیم شێخ اللە قایمقامی شەقڵاوە و سەعید شێخ رەقیب یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردەی گشتیی هەولێر وتاری خۆیان پێشكەش كرد و رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە خزمەتكردنی سێكتەری پەروەردە بەرز نرخاند.

پرۆژەی نۆژهن كردنهوهی 50 قوتابخانه له سنوورى پارێزگای هەولێر له لايهن دهزگاى خێرخوازيى بارزانى و ڕادهستكردنهوهى به
دواتر رەوشت حەمد ئەمین جێگری بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دهزگاى خێرخوازيى بارزانى لە وتارەكەیدا دواى كورتە باسێك لەسەر پێشینەی چالاكییەكانی دهزگاى خێرخوازيى بارزانى لە 17 ساڵی رابردوودا و بایەخدانی بە سێكتەری پەروەردە و فێركاری وتی: “دهزگاى خێرخوازيى بارزانى له پرۆژهيهكى نوێدا نۆژهنكردنهوهى 200 قوتابخانهى له ئهستۆ گرت، كه 50 قوتابخانەی لە سنوورى پارێزگای هەولێر بووە”. سەبارەت بە دەستنیشانكردنی قوتابخانەكانیش بۆ نۆژەن كردنەوەیان وتی: “زیاتر لە 30 قوتابخانە لە دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر نۆژەن كراونەتەوە، زیاتریش ئەو قوتابخانەیانە دەستنیشان كراون كە دوورەدەستن و رێگەی هاتوچۆیان سەخت بووە”. ئەوەشی خستە روو كە لەو پرۆژەیە 15617 قوتابی و 1499 مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند بوون. هەروەها هەلی كار بۆ 799 وەستا و كرێكار رەخساوە.
پاشان بەڕێز مامۆستا فەرحان سۆفی هونراوەیەكی بە ناوی “سوپاسگوزاری” پێشكەشی دهزگاى خێرخوازيى بارزانى و ئامادەبووان كرد. لە هونراوەكەیدا بە گەرمی سوپاسی گرینگیدانی دهزگاى خێرخوازيى بارزانى بە پەروەردە و قوتابخانە و زانستگاكان كرد.
دواتر پێشكەشكاری رێوڕەسمەكە داوای لە بەڕێزان سەعید شێخ رەقیب یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردەی گشتیی هەولێر و رەوشت حەمد ئەمین جێگری بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دهزگاى خێرخوازيى بارزانى كرد، پەڕی كۆتایی هاتنی نۆژەنكردنەوە و رادەستكردنەوەی 50 قوتابخانه له سنوورى پارێزگای هەولێر واژوو بكەن. پاشان ژمارەیەك لە بەڕێوبەرانی قوتابخانەكان بە نووسراو سوپاسنامەی خۆیان پێشكەش بە دهزگاى خێرخوازيى بارزانى كرد.
كۆتایی رێوڕەسمەكە پێشانگایەكی وێنە و تابلۆی قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر لە پێش نۆژەنكردنەوە (بیفۆر) و پاش نۆژەنكردنەوەیان (ئافتەر) بوو كە لە ناو قوتابخانەی گولەک نمایش كرا.













