بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

وابەدوای پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و رادەستكردنی 203 قوتابخانە و ناوەندی خوێندن لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پاڵپشتیكارانی پرۆژەكە كە لەو ژمارەیە 50یان لە سنووری پەروەردەی سلێمانی نۆژن و رادەست كرانەوە، رۆژی چوارشەممە رێكکەوتی 16/11/2022 لە رێوڕەسمێكدا بەڕێز مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی – بە وەکالەت، بڕوانامەی ڕێزلێنانی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرد و بەڕێز یەحیا ئەحمەد نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەی رێوڕەسمەكە بوو.
شایانی باسە بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پێشوازییان لە ژمارەیەک کۆمپانیا، دەزگا، سەرمایەدار و کەسایەتیی شاری سلێمانی کرد، کە هاوکار و پاڵپشتی پڕۆسەی پەروەردە بوون و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێ بەخشین.
بەڕێز مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین لە وتارەكەیدا هەوڵ و ماندووبوونی ئامادەبووانی بەرز نرخاند و دەستخۆشی لێ کردن و هیوای خواست هەمیشە هاوکاری پەروەردە بن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest