لە رێکكەوتی ١٤/١١/٢٠٢٢ چاتهام هاوز لە لەندن کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی لەسەر دەستپێشخەرییەکان بۆ عێراق بەڕێوە برد. لە کۆنفڕانسەکە چەندین کەسایەتیی سیاسی و وەزیر و پەرلەمانتار و ئەکادیمیستی عێراقی و ئەورووپی و ئەمریکی بەشدار بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک تاکە رێکخراوی خێرخوازیی عێراقی و کوردستانی لە کۆنفڕانسەکە بەشداری كرد. لەو كۆنفڕانسەدا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێز ئاوات موستەفا لە دوو پەنێڵی جیاواز بەشداریی گفتوگۆ و ورووژاندنی دوو پرسی لەسەر ئاسایشی ئاو و ئاسایش و پاراستنی لایەنە مرۆییەکان کرد.
شایانی باسە بەشداریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ورووژاندنی پرسەکان بوو بە گەنگەشەی زیاتر لەلایەن پەنێڵیستەکان کە بەڕێزان راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ كاروباری عێراق، کرکۆر دیر پۆین وەزیری پێشووی کاروباری رۆژهەڵات، ئەلستەر بیرست یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و جەنەفە گاڤیتۆ بە جیا وەڵامی پرسیارەکانی نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانییان دایەوە.
جێی ئاماژەیە بۆ باشتر تێگەیشتن لە کاروباری عێراق بە گشتی و بارودۆخی سیاسی و مرۆیی ئەم کۆنفڕانسە ساڵانەیە لە لەندن كە چاتهام هاوز رێکی دەخات، ئەمە یەکەم جارە دەزگای خێرخوازیی بانگهێشتی ئەو كۆنفڕانسە دەکرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی بەنێودەوڵەتیکردنی کاروباری مرۆیی و پێشکەوتنە کۆمەڵاتییەکان و گەیاندنی دەنگی راستەقینەی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێكی باڵاتری لەسەر ئاستی کۆنفڕانس و سیمنارە نێودەوڵەتیێەکان دەبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی دەستپێشخەری بۆ عێراق لەلایەن “چاتهام هاوز” دەکات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »