دوای روودانی كارەساتی بوومەلەرزەكانی تورکیا و سووریا کە زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بە خەڵکەکە گەیاند، فەرماندەیی زێرەڤانی کۆمەک و ھاوکاری کۆکردەوە و بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشکەشی کرد، بۆ ئەوەی بە زووترین كات بە دەستی زیانمەندان بگات.
رێككەوتی 20/2/2023 بە ئامادەبوونی لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی فەرماندەیی، لە رێوڕەسمێکدا بڕی پارە و هاوكاریی کۆکراوەی سەرجەم یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاشکرا کران و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشکەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
كارەساتی عەردهەژین لە سووریا و بەتایبەتی لە توركیا تا ئێستاش دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە، ئەوەش خەسارێكی زۆری گیانی و ماڵی لێ كەوتووەتەوە. مەترسییەكە لە ئاستێكدایە كە زۆربەی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرانەی كە بوومەلەرزە لێ داوە، تەنانەت ئەوانەشی خانووەكانیان خەساری زۆری نەبینیوە، لە دەرەوەی چواردیواریی خانووەكانیان لە ناو خێوەت دەژین. بەشێكی زۆریشیان كە بە تەواوەتی خانووەكانیان وێران بووە، بە (نایلۆن و دار و پەڕۆ) سەرپەنایەكیان بۆ خۆیان دروست كردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژی یەكەمی رووداوی كارەساتەكانەوە، كاروانەكانی فریاكەوتن و فریاگوزاریی رەوانەی ئەو دوو وڵاتە كردووە، تا ئێستاش لەو هەڵمەتە مرۆییە بەردەوامە.
لە رێككەوتی 7/2/2023 تا 19/2/2023 ژمارەی خێزانی سوودمەند لە خزمەتگوزارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەم جۆرە بووە:
مەلاتیا: 6580
دیاربەكر:4000
ءۆرفا: 8888
مەرەش: 35204
دیلۆك: 35440
عەفرین: 21186
ئەدەنە: 9000
سەمسوور: 20465
جۆر و چەندایەتیی هاوكارییەكانیش بەمجۆرە بوون:
خواردنی وشك: 18720
خێوەت: 3128
بەتانی : 41850
سۆپا: 9050
جلو بەرگ: 6108
شیری منداڵ: 8184
سێتی ئاو: 40900
خواردنی خێرا: 19993
هاوكاری و چارەسەری پزیشكی: 3676
ئامێری بیناسازی: 100
![msg-1816391147-639](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-639.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![msg-1816391147-640](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-640.jpg?fit=1024%2C1024&ssl=1)
![msg-1816391147-644](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-644.jpg?fit=1024%2C768&ssl=1)
![msg-1816391147-646](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-646.jpg?fit=1024%2C768&ssl=1)
![msg-1816391147-647](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-647-1.jpg?fit=1024%2C768&ssl=1)
![msg-1816391147-638](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-638.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![msg-1816391147-641](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-641.jpg?fit=1024%2C1024&ssl=1)
![msg-1816391147-642](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-642.jpg?fit=1024%2C1024&ssl=1)
![msg-1816391147-643](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-643.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![msg-1816391147-645](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/02/msg-1816391147-645.jpg?fit=1024%2C768&ssl=1)