قوتابخانانەی نێودەوڵەتیی (سابیس) لە سۆران، رێككەوتی 20/2/2023 زیاتر لە 100 پارسێلی پێداویستیی سەرەتایی کە پێکهاتبوون لە (خواردنی وشک، بەتانی، جلوبەرگی منداڵان و گەوران) بە نوێنەرایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران پێشکەش كرد، بۆ ئەوەی بە زووترین كات بۆ لێقەوماوانی كارەساتەكانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان رەوانە بكرێن.
كەسانی زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكانی وڵاتانی توركیا و سووریا، لە دۆخێكی زۆر نالەباردا دەژین. ئەو هاوكارییانە و بەرفراوانتركردنی تا راددەیەك لە ئاریشەكانیان كەم دەكاتەوە.
بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) دوای روودانی كارەساتەكانی عەردهەژێن (بوومەلەرزە) لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان و تورکیا و سووریا، بە پەلە تیمەکانی بەهاناوەچوونی خستنە حاڵەتی ئامادەباشی و بۆ ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان بەڕێ کەوتن و لە هاوکاریکردنی تیمەکانی دەرهێنانی قوربانیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان و هەڵمەتی فریاكەوتن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەشدار بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک دەزگایەکی قازانج نەویستی خێرخوازی، داوا لە هەموو بەخشەر، خێرخوازان، کوردستانیانی هەندەران و خەڵکی وڵاتانی جیهان دەکات، لەو هەڵمەتە فراوانەی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی كارەساتەكە ئەنجامی داون و بەردەوامیش دەبن لە هەڵمەتەكە، بۆ گەیاندنی هاوکاری بە زووترین کات بە لێقەوما و زیانلێکەوتووان ھاوکار بن.
قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتیی لە رێگەی (BCF)ـەوە هاوكاریی لێقەوماوانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەكات
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »