دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، لە درێژەی هاوكارییەكانی بۆ خەڵكی كەم داهات و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم، پارسێلی خۆراك دابەش دەكات. ئەم پرۆژەیە لە سەرەتای مانگی رەمەزان دەستی پێ كردووە و بەردەوام دەبێت.
لە درێژەی ئەو چالاكییانەدا، رێككەوتی 3/4/2023 لە سنووری قه‌زای كه‌لار و ده‌روبه‌ری 200 پارسێلی خۆراكی وشك به‌سه‌ر 200 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی سنوورەكە لە به‌رده‌م ئۆفیسی گه‌رمیانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا دابەش كرا.
رۆژی دواتر (رێككەوتی4/4/2023) دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری قه‌زای خانه‌قین و ده‌روبه‌ری 300 پارسێلی خۆراكی بە سەر خەڵكی كەمداهات و هەژاردا دابەش كرد.
لەو چالاكییانەدا 500 خێزان سوودمەند بوون.











