دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، رێککەوتی 17\5\2023 لە پێشانگای کتێبی کراوە بەشداری كرد، کە لە لایەن مۆزەخانەی سریانەوە لە عەنکاوە بۆ ماوەی دوو رۆژ رێکخرابوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە کۆمەڵێک کتێب و تابلۆی بەدەست کێشراو لەو پێشانگایە بەشداری کرد و تابلۆکانیش کاری هونەریی ئاوارە و پەنابەران بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیاتر گرنگیدان بە بواری رۆشنبیری بۆ خستنەڕووی ئەو کتێب و بەرھەمانەی تایبەتن بە ژیان و تێکۆشان و خزمەتەکانی بارزانی ساڵانە بەشداریی پێشانگاکانی کتێب دەکات.


