هەولێر .. قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی BCF City لە قوشتەپە جێبەجێ دەكرێت

پاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی BCF City لە قەزای قوشتەپە، لە نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و قایمقامیه‌تی قوشته‌په واژۆ دەكرێت و سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و قائیمقامی قوشتەپە سەردانی شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.
لەژێر چاودێریی ڕێزدار(مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی دەستەی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بژار مەلا خدر قائیمقامی قەزای قوشتەپە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و حكوومی و چالاكانی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و بەخشەران و خێرخوازانی كوردستان، لە ڕێكەوتی 19\10\2024 بەردی بناغەی پڕۆژەیBCF City لە قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر دانرا.
پڕۆژەی BCF City دروستكردنی 180 خانوو بۆ خەڵکی هەژار و کەمداهات لەخۆ دەگرێت.
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 27\1\2025 بە ئامادەبوونی بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بژار مەلا خدر قائیمقامی قوشتەپە، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و قایمقامیه‌تی قەزای قوشته‌په،‌ لە لایەن بەڕێزان ستاڤ ئاسۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و بژار مەلا خدر قائیمقامی قوشتەپە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە واژۆ كرا. كە دروستكردنی 60 خانوو لەخۆ دەگرێت.
هەر لە هەمان ڕۆژ بەڕێزان سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بژار مەلا خدر قائیمقامی قوشتەپە سەردانی شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیان كرد، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە ڕەوشی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە ئاگادار بن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest