دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەفتەیەك پێش هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ هەولێر، كە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماتەمێنیی چلەی ئیمام حسێن سەردانی شارە پیرۆزەكانی عێراق(كەربەلا و نەجەف) دەكەن، دەستیان بە ئامادەكاری كرد و، لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین كردن.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 30\7\2025 یەكەم كاروانی زیارەتكاران گەیشتنە شوێنی حەوانەوەیان لە هەولێر و هاتنی كاروانەكانیشیان بەردەوام دەبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێ ساڵی ڕابردوو، پێشوازیی لە زیاتر لە 900 هەزار زیارەتكار كردووە، ئەمساڵیش لە درێژەی ئامادەكاريیەكان، تيمەكانى دەزگای خێرخوازیی بارزانی، توانییان شوێنی مانەوە و حەوانەوە بۆ ئەو زیارەتكارانە ئامادە بكەن، كە لە سنووری (حاجی ئۆمەران)ـەوە بەرەو هەولێر بەڕێ دەكەون، تا كاتێكیش بەرەو بەغدا ڕهوانه دهكرێن، پێداویستيی مانەوەیان وەك (شوێنی نووستن، گەرماو، خواردن و خواردنەوە)یان بۆ دابن دەكرێت و خزمەتگوزاریی پزيشكيشيان پێشكهش دهكرێت.
بنیاد خیریەی بارزانی برای چهارمین سال متمادی از زائران ایرانی استقبال میكند
بنیاد خيريهى بارزانى با هماهنگى با حكومت اقليم كوردستان، یك هفتە قبل از آمدن زائران ایرانی بە اربیل، كه به قصد شركت در مراسم سوگوارى اربعين حسينى راهى شهرهای مقدس عراق (كربلا و نجف) ميشوند، استراحتگاه زائران ايرانى را در پارك شهيد سامى عبدالرحمان در اربيل آماده كرد.
همزمان در اين استراحتگاه تا بدرقهى زائران محترم به بغداد، غذا و نوشيدنى تهيه شده و خدمات پزشكى رایگان ارائه ميشود.
روز چهارشنبە 30\7\2025 نخستین كاروان زائران بە استراحتگاە مهیاشدە رسیدند. آمدن كاروان زائران نیز هماكان ادامە خواهد داشت.
بنیاد خيريهى بارزانى در مدت سە سال گذشتە، از بیش از 900 هزار زائر ایرانی استقبال كردەاست، امسال نیز (2025) براى پيشوازى از زائران گرامى كه از مرز حاجى عمران به اربيل (ههولێر) تشريف آوردهاند، تا زمانی كە بە سوی بەغداد بدرقە میشوند، تسهیلات لازم را مانند (محل خواب، حمام، خوراك و نوشیدنی) تهیە كردە و خدمات پزشكی هم ارائە میشود.












