دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵیادی جينۆسایدكردنی بارزانییەكان پێشوازی لە بەشداربووانی یادەكە دەكات

لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، ڕێوڕەسمی ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان لە مۆنۆمێنێتی بارزانییە جینۆسایدكراوەكان بەڕێوەدەچێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە بەشداربووانی یادەكە دەكات.

لەژێر چاودێریی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، ڕێوڕەسمی ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 31/7/2025 لە مۆنۆمێنێتی بارزانییە جینۆسایدكراوەكان بەڕێوەچوو.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ژمارەیەك لە كارمەندانی دەزگا، هاوكات لەگەڵ ساڵیادی تاوانی نەگریسی جینۆسایدی بارزانییەكان، لە شوێنی مۆنۆمێنێتی بارزانییە جینۆسایدكراوەكان ئامادە بوون و تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییان لە بەشداربووانی ئەو یادە پڕ ماتەمێنییە كرد.
42 ساڵ پێش ئێستا، جینۆسایدكردنی کورد بە ئەنفالکردنی بارزانییەکان دەستی پێ کرد، رژێمی دڕندەی بەعس بە چەند قۆناغی یەک لە دوای یەک، سەرەتا بەشێک لە بارزانییەکانی بۆ باشووری عێراق ڕاگواست و بەشێکی دیکەیان لە کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لەژێر كەشێكی سەربازیی تونددا نیشتەجێ کرد، پاشان قۆناغەکانی جینۆسایدكردنی بارزانییەکانی دەست پێ کرد و زیاتر لە هەشت هەزار بارزانی جینۆساید کران. کران.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest