“چاكە” دوای ڕەمەزانیش بەردەوام دەبێت

ئيسماعيل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، باسی پڕۆژەیەكی دەزگا بە ناوی “چاكە” دەكات، كە تێیدا هاوكاریی جۆراوجۆر بە كەسانی هەژار و لێقەوماو پێشكەش دەكات.
ئيسماعيل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كە هاوكات سەرپەرشتیاری هاوكارییەكانە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 23/2/2026 لە ئاخافتنێكیدا بۆ میدیای دەزگای خێرخوازیی بارزانی، باسی پڕۆژەیەكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ناوی “چاكە” كرد، كە تێیدا هاوكاریی جۆراوجۆر بە كەسانی هەژار و لێقەوماو پێشكەش دەكەن.
وەك باسیكرد، پڕۆژەكە چەندین ساڵە دەستی پێكردووە و لەو ماوەیەدا، هاوكاریی جۆراوجۆریان بە كەسانی بێدەرەتان و كەمداهات پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی ببن بە خاوەن كار و داهاتێكی باشتریان بۆ خۆیان و خێزانیان هەبێت. هەر لەو بارەیەوە دەڵێت: “پڕۆژەكە هێندەی نوژین گەورە نییە، كە بە تەواوی ژیانی خێزانێك بگۆڕێت، بەڵام ئاسانكارییەكی زۆر بۆ كەسانی بێدەرەتان دەكات، بۆیە پەرەی پێ دەدەین، بۆ ئەوەی كەسانی زیاتر لێی سوودمەند بن، ئەمساڵیش دەستمان بە دابینكردنی تێچووی نەشەرگەری بۆ ئەو منداڵانە كردووە، كە تێچووی چارەسەرەكەی لە توانای خێزانەكانیان بەدەرە”.
ئەوەشی خستەڕوو، كە هەموو ئەو چاكەكارییانە بە پشتیوانیی خواپێداوان و بەخشەران و خەڵكی خێرخواز جێبەجێ دەكەن. گوتیشی: “بە پشتیوانیی خوای دلۆڤان و هیممەتی بەخشەران پڕۆژەكە لە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش بەردەوام دەبێت”.
بەشێك لە چالاكییەكانی پڕۆژەی “چاكە” لەم لێنكانەدا بڵاو كراونەتەوە:
https://www.youtube.com/watch?v=zgH9J2brm7U

https://www.youtube.com/watch?v=nt3nmXKSOM0

https://www.youtube.com/watch?v=zgH9J2brm7U

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە چەندین پڕۆژەی تایبەت كە لە شوێن و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتان ئەنجامی داون، هاوکات لە 10 سێکتەری جۆراوجۆری وەک(خۆراکی و ناخۆراكی، ئاو و ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پاک و خاوێنی، پەناگە، پەروەردە و پەرەپێدان، ژیانەوانی، یارمەتیی نەختینە، پاراستن، تەندروستی و بەڕێوەبردنی هەماهەنگیی کەمپەکان)دا کاری مرۆیی کردووە.

ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest