هاوکاریی دارایی بە سەر قوتابیانی بەشی كوردی لە پەیمانگای ئامادەكردنی مامۆستایان لە عەفرین دابەش دەكرێت

نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێكەوتی 20\2\2026 هاوکاریی نەختینەی بە سەر 64 قوتابیی بەشی كوردی لە پەیمانگای ئامادەكردنی مامۆستایان لە عەفرین دابەش كرد.

دوای ئەوەی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین دەستی بە كارەكانی كرد و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی، بۆ ئەوەی گرینگی بە لایەنی فێركاری و پیشەیی هاووڵاتیانی ناوچەكە بدرێت، “سەنتەری بارزانی بۆ ڕۆشنبیری و گەشەپێدان” كردەوە.  

چالاكییەكانی ئەو سەنتەرە، هەموو بوراێكی ڕۆشنبیری و گەشەپێدان لەخۆ دەگرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی پەروەردەیی عەفرین، خولەكانی پەروەردەیی و ڕاهێنان جێبەجێ دەكرێن.

نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جگە لە كردنەوەی خولی جۆراوجۆر و هاوكاریی قوتابیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی و هاوكاریی جۆراوجۆر، منداڵانی ئازیز (بێباوكیشی) بەسەر كردووەتەوە و خزمەتی جۆراوجۆری پێشكەش كردوون. 

ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest