كورته فیلمی “گه‌ڕانه‌وه Repatriation” بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی، له چوارچێوه‌ی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانی (7th Kobani International Film Festival) لە ئەڵمانیا هەڵبژێردراوه و له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ش نمایش ده‌كرێت.
ئەم فیلمە گێڕانەوەی ژیانە بۆ گەنجێک لە زیندانە تاریک و وێرانەکانی سووریاوە بۆ باوەشی گەرمی دایک و باوکی لە هه‌رێمی کوردستان. ئێستا فیلمه‌كه بۆ نمایشێکی تایبەت(Special Screening) لە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانی (7th Kobani International Film Festival) لە ئەڵمانیا هەڵبژێردراوه.
ئەم بەرهەمە چیرۆکێکی مرۆڤایەتی و پڕ لە ئازار و هیوا لە ژیانی گەنجێکی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە، بە هەڵبژاردنی بۆ نمایش لە فێستیڤاڵه‌كانی نێودەوڵەتی، دەرفەتێک بۆ گەیاندنی دەنگ و چیرۆکە مرۆڤایەتییەکان بە سەکۆیه‌کانی سینەمایی ئەوروپا دەڕەخسێنێت.
بڕیاریشه ئه‌م به‌رهه‌مه رۆژی هه‌ینی، 4ی 9ی 2026، كاتژمێر 18:40 له هۆڵی سه‌ره‌كیی سینه‌مای Schauburg Filmpalast له ئه‌ڵمانیا نمایش بكرێت.
کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری به ناوی “گەڕانەوە ” Repatriation دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌رهه‌میهێناوه، ڕه‌واج حاجی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، پرۆدیوسەری فیلمەکەیە، پێشتریش ئه‌م كورته فیلمه بۆ قۆناغی وه‌رگرتنی خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیندی (Indie) لە پاریس، هەڵبژێردراوه.


