٥٠ ماڵی نێو کەمپی باسرمە نۆژەن کرانەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کەنیسەی تۆیفن و کەنیسەی سەینت گالن لە سویسڕا، ٥٠ ماڵی لە نێو کەمپی باسرمە  نۆژەن کردەوە.

لەم پڕۆژەیەدا توانرا کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی نموونەی بۆ پەنجا خێزانی دانیشتووی کەمپی باسرمە درووست بکرێت.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی رابردوودا سەردانی کەنیسەی سەینت گالنی کرد بە مەبەستی رێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونەکانیان و هاوکاری کردنی بەردەوامییان بۆ ئاوارە و پەنابەران، لەم سەردانەدا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەلایەن بەڕێز مارکۆس بوخێل مەترانی کەنیسەی سەینت گالن پێشوازیی لێکرا و بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانیان بە شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیاند.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest