شاندێکی باڵای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرپەرشتی بەڕێز مو‌سا ئەحمەد سەرۆکی دەزگا لە بەغداد لە زنجیرە دیدارێکدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و سەرۆکی كۆمسيونى مافەكانى مرۆڤى عيراقى و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆبووەوە.
رێکەوتی ١١/٢/٢٠١٩ بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئاوارەکان و کەمی خزمەت گوزاری و کێشەکانیان شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگا لەگەڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی به‌رێز نوفل بەهاء مو‌سا کۆبووەوە.
له دانیشتەکەدا کە له ئۆفیسی وه‌زاره‌ت له به‌غدا رێکخرابوو تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره‌كان و كه‌می خزمه‌تگوزاری و كێشه‌كانیان و بەڕێز وەزیر هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە خزمەتکردنی ئاوارەکان به‌رزنرخاند و گوتی: ده‌زگا ده‌وری باڵای هه‌بووه له پاراستنی ئاواره‌كان به گشتی و پێكهاته‌كانی عێراق به تایبه‌تی، هەروەها بڕیار درا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و ده‌زگا پێکەوە زیاتر کاربکەن لە کەمکردنەوە گیر و گرفتی ئاوارەکان لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا.
هەر لە درێژەی دیدارەکاندا بەڕێز سەرۆکی دەزگا چاوی کەوت بە بەڕێز عەقیل ئەلمەنسوڕی سەرۆکی كۆمسيونى مافةكانى مروڤى عێراق، لە دیدارەکەدا بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق و كێشه‌كانی به‌رده‌م كاری مرۆیی له عێراق به گشی هەڵسەنگێندرا و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێكه‌وتننامه‌ی پێكه‌وه كاركردن له نێوان ده‌زگا و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ واژوو دەکرێت.
بەڕێز مو‌سا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ بەڕیز د. ئەحمەد ئەلعەبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆبووەوە. بەڕێز وەزیر بە شاندی دەزگای راگەیاند: ده‌زگا به كاره مرۆییه باڵاكانی جێ په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دڵی مرۆڤكان جێهێشت زیاتر له‌وه‌ی جێ په‌نجه له‌سه‌ر لاپەڕه‌كان جێ بهێڵێ. كاره‌كانی ده‌زگا ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و میحنه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق.