ناوەندی خێرخوازیی شا سەلمان سەردانی کەمپی ئاوارە و پەنابەران دەکات

شاندێکی باڵای ناوەندی شا سەلمانی سعودی بە مەبەستی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە سەردانی کەمپەکانی بەحرکە و دارەشەکرانی لە پارێزگای هەولێر کرد.

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٧/٢/٢٠١٩ پاش کۆبوونەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ شاندی باڵای ناوەندی خێرخوازیی شا سەلمان لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی شاندەکە بەڕێز فەهد عەزیمی و یاوەرانی سەردانی کەمپی ئاوارەکانییان لە بەحرکە کرد. پاشان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی پەنابەران شاندی ناوبرا و کەمپی دارەشەکرانیان بەسەر کردەوە.

جێگەی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی ناوەندی خێرخوازیی شا سەلمان کە رۆژێک پێش سەردانەکە بەڕێوەچوو، ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی خێرخوازی و گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان تاو و توێکرا.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە